توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكرد

چوار توشبوو لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری توشبووانی 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، 60 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، سێ هەزار و 684 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 60 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

ئاشكراشیكردووە، 107 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 112 هەزار و 303 كەس لەو ژمارەیە 105 هەزار و 296 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 557 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share