خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێكرد

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە باشووری عێراق دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق دەستیپێكرد.

خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی میسان و داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەمید عەبدلخزڕ جاسم، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان دەكەن.

هۆكاری سەرەكیی خۆپیشاندانەكە، كوشتنی باوكی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكەیە كە بەر لە 24 كاتژمێر لە شاری عیمارەی ناوەندی پارێزگای میسان كوژرا.

داوایەكی تری خۆپیشاندەرانی میسان، دەستلەكاركێشانەوەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقە، چونكە تۆمەتباری دەكەن بەوەی دەسەڵاتی بەسەر میلیشیاكاندا نییە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی چالاكوانان و هاوڵاتییان.

دوێنێ چوارشەممە 10ی ئازار، ئەحمەد هلێجی جاسب، باوكی عەلی جاسبە كە پارێزەر و یەكێك بوو لە دیارترین چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی پارێزگای میسان لە ناو شاری عیمارەدا لەلایەن دوو چەكداری ماتۆڕسوارەوە كوژرا. عەلی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی 2019 و لە گەرمەی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو.

هەواڵی كوژرانی جاسب، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی تەنیوە، چالاكوانان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، “ئەو پیاوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێك بوو بەدوای كوڕە ڕفێندراوەكەیدا دەگەڕا، بەر لەوەی چاوی بە كوڕەكەی بكەوێتەوە، كوژرا.”

دوای چەند كاتژمێرێك لە كوژرانی ناوبراو، عەمید عەبدلخزڕ جاسم، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەستگیركردنی بكوژەكەی ڕاگەیاند و وتی، “بكوژەكە ئامۆزای شەهیدەكەیە و بەهۆی كێشەی تایبەتیی نێوانیانەوە كار گەیشتووە بە كوشتنی ئەحمەد هلێجی، بەڵام خۆپیشاندەران ئەوە ڕەتدەكەنەوە و گومان دەكەن دەستێك لەپشت كوشتنی باوكی چالاكوانەكەوە هەبووبێت.

بابەتی پێشتر

"ئەگەر لەگەڵ هەرێمیش ڕێكنەكەوین دووشەممە بودجە پەسەند دەكەین"

بابەتی دواتر

شێخ مەحمود حەفیدزادە: مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی ئامادەن یەکتر ببینن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
Total
0
Share