“ئەگەر لەگەڵ هەرێمیش ڕێكنەكەوین دووشەممە بودجە پەسەند دەكەین”

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “دووشەممەی داهاتوو ڕۆژی پەسەندكردنی بودجەیە و ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت یاخود نەكرێت، بودجە تێدەپەڕێنین.”

سامر زیبان، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی عێراق داوە و ڕایگەیاندووە، “لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 پەسەند دەكرێت.”

وتیشی، “ئەگەر هەرێم و بەغداد بگەن بە ڕێككەوتن یاخود ڕێكنەكەون، ئەوا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان تێدەپەڕێندرێت و پەسەند دەكرێت.”

پێشتر محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایكردبوو دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

بابەتی پێشتر

کەسێک لەناو بازاڕ تەقەی لە ژنەکەی کردووە و دەستگیرکراوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share