شەش هەزار خانەنشینی نوێ پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن

دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق بڵاویکردەوە، پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین خەرجکراوە و دەتوانن لە بانکەکان پاداشتەکانیان وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، خەرجکردنی پاداشتەکانی کۆتایی خزمەت بەو فەرمانبەرانەیە کە لە ماوەی مانگی ئەیلولدا ناویان رەوانەی خانەنشینی کراون بە هێزە سەربازی و ئەمنی و مەددەنییەکانیشەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینییان بە 48 کاتژمێر، پاداشتی خزمەتیان بۆ خەرجکراوە و ژمارەیان 6 هەزار و 763 کەس بووە.

بە گوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق کە خانەنشینان مووچەی مانگی تەمموزیان پێوەرگرت، لەمەودوا پاداشتی خزمەتی خانەنشینانی هەرێم بە هەمان بڕ و شێوازیی بەغداد دابەشدەکرێت و مووچەخۆران کۆتا مووچەیان لێکدانی 12 پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری فرۆشتنی غاز بووە بە وەزارەتی کارەبای عێراق

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاگاداریی حکومەتی…
Total
0
Share