سودانی: قەبارەی وەبەرهێنان گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار

محەمەد شیاع سودانی ئاشكرایکرد، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە بونیادنانەوەی ئابوریی عێراق و باوەڕی بەوە هەیە بتوانێت ئابوریی عێراق بەرەوپێشتر ببات، هەروەها لە دوو ساڵی رابردوودا قەبارە و ئاستی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی لە عێراق گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئاهەنگی رۆژی هاوبەشییەکانی نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی و حکومەتی عیراق رایگەیاند، “لە سەرەتاکانی پێکهێنانی ئەم حکومەتەوە، بەردەوام هەوڵدراوە بە راوێژکردن بە شارەزایان، لە چەندین بواری جیاواز، کەرتە جیاوازەکانی عێراق ببرێتەپێش و بەردەوام کار بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوریی عێراق کراوە”.

ئەوەشی خستەروو، “حکومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدات و ژینگەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا باشتر بکات، ئەمەش وایکردووە قەبارە و ئاستی وەبەرهێنانی وەبەر‌هێنەرە جیهانی و ناوخۆییەکان لە دوو ساڵی رابردوودا بگاتە 100 ملیار دۆلار”.

وتیشی، کەرتی تایبەت هاوبەشێکی کاریگەرە لە رەخساندنی دەرفەتی هەلی کار، هەروەها توانیویانە سەرمایەی بیانی رابکێشین و هانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بدەن وەبەرهێنان لە عێراق بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share