چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکات

عامر فایز، سەرۆکی فراکسیۆنی تەسمیم و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گشتیی چوارچێوەکە ئەنجامدەدرێت و تێیدا پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەجێندای سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ وانشنتن تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان، پرسی تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاند، پرسی چەکداماڵینی گرووپەکان و تێکەڵکردنەوەیان بە دامەزراوەکانی حکومەت گفتوگۆی لەبارەەوە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارنەکراوە. نیبراس ئەبو سەودە جێگری…
Total
0
Share