بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ کەسیان لە ڕێگەی چەمچەماڵ و تەکییەی کاکەمەند دەستگیرکردووە کە هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان و کوشتنی هاوڵاتییەکی عەرەب لە سەرەتای ئەم مانگەدا.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری پێکهاتون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند، هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتییان و کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە 5ی ئازاردا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە (8_3_2021) دووکەس بەناوەکانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (9_3_2021)کەسێکی دیکە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیرکران ، کەسەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵن .
تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدابووە ویستویانە بۆ گەشتکردن بچن بۆ شاری سلێمانی
تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون