وەزارەتی ئەوقافی هەرێم یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد، کە 20ئەم مانگەیە و ئەوەش دوای ئەوە سعودییە هەمان ڕێککەوتی بۆ جەژنی قوربان دیاریکردبوو.

وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا بە هاوڵاتییان ڕادەگەیەنێت، “ڕۆژی 19ی تەموز ڕۆژی وەستانە لە کێوی عەرەفە و بۆ ڕۆژی دواتر، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەبێت”.

دوێنێ دادگای باڵای سعودیە کە بەرپرسە لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرایکرد، 20ی تەموز  یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئێوارەی دوێنێ مانگی زیلحەجە لە ئاسمان نەبینرا، بۆیە سبەینێ تەواوکەری مانگی زیلعەقدە دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی زیلحەجە دەبێت”.

پێشتر تۆفیق ڕەبیعە، وەزیری تەندروستیی سعودییە لەبارەی میکانزمی بەڕێوەچوونی ئەمساڵی حەج ڕایگەیاندبوو، “بەهۆی ئەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی زینجیرەی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە و هێشتاش ڤایرۆسەکە مەترسییە، بۆیە حەجی ئەمساڵیش تەنها بۆ سعودییەکانە، ئەویش بە چەندین مەرج”.

بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستیی سعودییە، تەنها ئەو کەسانە دەتوانن بەشداری فەریزەی حەج بکەن، کە ڤاکسینەکانی Pfizer ، Astrazeneca ، Moderna و Johnson & Johnson یان بەکارهێناوە.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەڵکی تارانی لە خەو کرد

بابەتی دواتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسی برژاندن قەدەغە دەكرێت

داوای قەدەغەكردنی ماسی برژاندن لەناو ماڵاندا دەكرێت و بە فەرمی ئاراستەی حكومەتی خۆجێیی ناوچەیەك كرا. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی…
Total
0
Share