كێشە بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نابێت

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی بودجە كۆبووینەوە چەند تەوەرێكی دیكە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و وتیشی، “بۆ مووچەی مانگی چوار كێشە دروست نابێت و حكومەتی عێراق قەرز بە هەرێمی كوردستان دەدات تا ئەو كاتەی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت و دواتر پاكتاو دەكرێت وەك ئەوەی مانگی پێشوو 400 ملیار دینار درا بە هەرێمی كوردستان”.

راشیگەیاند، یەكەمجارە بودجەی عێراق لە دوای ناكۆكییەكان لە نێوان هەولێر و بەغداد، پشكی هەرێم جێگیركراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پەیوەندیدارە بە گفتوگۆكانی پەرلەمانی عێراقەوە.
ئاشكراشیكرد، “مووچە بۆ هێزی پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بودجە تەرخانكراوە لە هەمانكاتدا پێكهێنانی لیوای هاوبەش بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان و تەرخانكردنی بودجە بۆ پشكی دەرمان و بودجە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكانیش جێگای كراوەتەوە”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند لە دوو رۆژی داهاتوودا بە فەرمی داوا لە توركیا دەكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە قادیشی بردەوە و جیاوازییەکەی کردە (10)

بابەتی دواتر

بەشدار حەسەن: لە سایەی دەسەڵاتدارانی هەولێر سەر سفركردن لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت…
Total
0
Share