وتەبێژی حكومەت: ئەگەر لەگەڵ بەغداد ڕێكنەكەوین بەپێی داهاتی ناوخۆ موچە دابەش دەكەین

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەگەر هەرێمی كوردستان و بەغداد لەبارەی بودجەوە ڕێكنەكەون، ئەوا بەپێی داهاتی ناوخۆ موچە دابەش دەكرێت.”

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەرگای خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان لە سبەینێ پێنجشەممە 11ی ئازارەوە تا ڕۆژی 24ی ئازار دابخرێن.”

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو بڕیارە پۆلەكانی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە، بەڵام پۆلی 12ـی ئامادەیی خوێندنیان لەناو خوێندنگەكان بەردەوام دەبێت.”

لە درێژەی وتەكانیدا، جوتیار عادل جەختیكردەوە كە 25ی هەموو مانگێك حكومەتی هەرێمی كوردستان موچە دابەش دەكات. ڕاشیگەیاند كە دابەشكردنی موچە بە لێبڕینەوە دەبێت ئەوەش بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدا دەبێت.”

سەبارەت بە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و جێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق هەروەها پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “گفتوگۆكان بەردەوامن بەڵام هیچ پێشنیازێكی نوێ لەبارەی بودجەوە نەگەیشتووە بە هەرێم.”

وتیشی، “پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان قۆناغی باشی بڕیوە و خەرجییەكان ڕێكخراونەتەوە و بەمنزیكانە پرۆژەیاساكە دەگاتە پەرلەمان.”

بە وتەی جوتیار عادل، حكومەتی هەرێم دوو سیناریۆی بۆ بودجە لەبەردەستدان، ئەگەر بودجەی بەغداد تێپەڕی و پشكی هەرێمی جێگیركرا، ئەوا بودجەی هەرێم لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەكرێت، ئەگەر نا ئەوا بەپێی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی هەرێم دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

پاپا: پەیامی برایەتی لە بەغداد و هەولێرەوە هات

بابەتی دواتر

تونێلێكی نهێنی تەمەن 900 ساڵ لە وێڵز ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share