ڕۆبینیۆ نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت؟ تەنها یەک چانسی ماوە

ڕۆبینهۆ لەلایەن دادگاوە سزای نۆ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

ڕۆبینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی میلان بە تاوانبار لە قەڵەمدرایەوە و سزای نۆ ساڵ زیندانیکردن بەسەریدا سەپێنرا.

دوای ئەوەی لە دادگاییکردنی یەکەمیاندا سزای نۆ ساڵ زیندانیکردن بەسەریدا سەپێنرا، لە دووەم دادگایی و پیاچوونەوەدا دووبارە ڕۆبینیۆ و هاوڕێکانی لەلایەن دادگای میلانۆوە بە تاوانبار لە قەڵەمدرانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “گلۆبۆ سپۆرتی”ی بەرازیلی، لە ساڵی 2013 ڕۆبینیۆ و چەند هاوڕێیەکی لە شەوانەیەکی شاری میلانۆ بەشداری ئاهەنگێکیان کردووە، دواتر یاریزانەکە و هاوڕێکانی دەستدرێژی بەکۆمەڵیان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 23 ساڵی ئەلبانی، کەیسەکە لە هەرێمی لۆمپاردیا سەدایەکی بەهێزیدایەوە و بەو هۆیەوە دادگای هەرێمەکە لێپێچینەوەی لە ڕۆبینیۆ و هاوڕێیانی دەستپێکرد.

ڕۆبینهۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تاوانی دەستردرێژی بۆسەر کچێک ئەنجامداوە

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نوسیویەتی، پارێزەرانی ڕۆبینیۆ و ستافی بەرگری تەنها ماوەی 45 ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ جاری سێیەم و کۆتایی تێهەڵچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکەن، ئەگەر لە هەوڵەکانیان سەرکەوتووبن لە زیندانیکردن ڕزگاریان دەبێت، بەپێچەوانەوە داداوەر سێبارە بڕیاری زیندانیکردن بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەسەر یاریزانەکە و هاوڕێکانیدا دەسەپێنێت و بڕیارەکەش دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی ڕوسیا: كۆرۆنا دەگۆڕێت بۆ ڤایرۆسێكی وەرزی

بابەتی دواتر

لە سێ پارێزگای عێراق "12 تیرۆریستی مەترسیدار" دەستگیر كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share