مۆرینیۆ پارە ڕەتدەکاتەوە و ئیتاڵیا سزای دەدات

لە کاتێکدا جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ملیۆنان دۆلاری سعوودیە ڕەتدەکاتەوە، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.

مۆرینیۆ بەپەرۆشە بۆ جێبەجێکردنی ستراتیج و پڕۆژەی نوێی یانەی ڕۆما، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی یانەی هیلالی سعوودی بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یورۆ ڕەتکردووەتەوە.

لە هەمان کاتدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، کە ڕاهێنەری ناوبراو بەهۆی سوکایەتیکردن بە ناوبژیوانی یاریی نێوان ڕۆما و مۆنزا بۆ دوو یاریی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا سڕکراوە.

ئەوەش دووەم سزایە لەم مانگەدا بەسەر “سپێشەڵ وەن”دا دەسەپێنرێت، بەوپێیەی پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یاریی کۆتایی “یوروپا لیگ”، سزای چوار یاریی بەسەر ڕاهێنەرەکەدا سەپاند.

بابەتی پێشتر

قەتەر لە پێوەرەکانی ئاشتیدا یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانە

بابەتی دواتر

قەتەر (100) ملیۆنی پێشکەشی بەرشلۆنە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share