مباپێ لە لیستی پاریس دوورخرایەوە: بۆ فرۆشتن

پەیوەندیی نێوان یانەی پاریس سان جێرمان و کیلیان مباپێ گەیشتە ئاستێک، کە گەڕانەوە تێیدا مەحاڵە.

دوای ئەوەی مباپێ مکوڕبوونی خۆی لەسەر هەڵوێستەکانی نیشاندا، بە بڕیاری ئیدارەی یانە ناوی لە لیستی یاریزانانی پاریس سان جێرمان بۆ گەشتی هاوینەی کۆریا و ژاپۆن دوورخرایەوە و خرایە لیستی فرۆشتنەوە.

مارکا لەزاری “مۆنتی کارلۆ”وە نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان دڵنیان لەوەی لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا ڕێککەوتنی کردووە، بۆیە بەفەرمی خستوویانەتە لیستی فرۆشتنەوە.

ڕیاڵ مەدرید بەم هەنگاوەی پاریس سەرسامبووە و چاوەروانی پێشهاتەکانە، لە بەرامبەردا یانەکانی سعوودیە جموجۆڵیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و ئامادەییان دەربڕیوە تەواوی خواست و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بابەتی دواتر

مێسی لە یەکەم دەرکەوتندا بێکهامی خستە گریان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چی دەکات؟

مێسی نیازی وایە لە ئەوروپا درێژە بە یاریی کردن بدات و نایەوێت بەرەو خولی ئەمریکا یان کیشوەری ئاسیا…
Total
0
Share