حكومەتی ڕوسیا: كۆرۆنا دەگۆڕێت بۆ ڤایرۆسێكی وەرزی

جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕوسیا ئاشكرایكردووە، ڕەنگە كۆرۆنا بگۆڕێت بۆ ڤایرۆسێكی وەرزی و داواش دەكات پرۆسەی كوتان دژی ئەو ڤایرۆسە ڕێكبخرێتەوە.

بەگوێرەی ئاڕ تی، تاتیانا گۆلیكۆفا، جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار ڕایگەیاندووە، “ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەنگە بگۆڕێت بۆ ڤایرۆسێكی وەزری، هەروەها وەك ئەنفلۆنزایەكی لێدێت، بۆیە پێویستە كوتان دژی ئەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكی ڕێكخراو ئەنجامبدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “داواكردنی حكومەتی ڕوسیا بۆ بەستنی دەمامك و پابەندبوونی بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی، پێویستە لەپاش كوتانی 60%ی دانیشتووانی وڵاتەكە لاببرێن”.

ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئەوەشی وتووە، ڕوسیاش وەك هەر وڵاتێكی دیكەی جیهان ئەو زانیارییانەی نییە كە تا كەی ئەو ڤایرۆسە لە جەستەی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

پاپا فرانسیس: گەلی عێراق شایەنی ژیانێکی ئاشتیانەن

بابەتی دواتر

ڕۆبینیۆ نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت؟ تەنها یەک چانسی ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا و ڕاگەیاندنی قائیمقامیەت هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share