لە هەرێمی کوردستان 325 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند  325 کەس توشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 162 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، 56 کەس لە سلێمانی، 90 لە دهۆک، 12 کەس لە ڕاپەڕین، سێ کەس لە گەرمیان و دوو کەسیش لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەک کەس گیانیلەدەستداوە کە لە هەولێر بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تاوەکو ئێستا 111 هەزار و 181 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 104 هەزار و 773 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 542 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

بابەتی دواتر

نادییە موراد هۆکاری سەرەکی بووە کە پاپا سەردانی عێراق بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share