چۆن کەسانێک دوای دوو ساڵ تووشی کۆرۆنا نەبوون؟

زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەپەڕێت، بەڵام کەسانێک تائێستا تووشی ئەو پەتایە نەبوون لەگەڵ چەند شەپۆلێکی توندی ڤایرۆسەکەدا، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئەو هۆکارانەی وایانکردووە تائێستا تووشنەبن چین؟.

زانیا ستاماتاکی پسپۆڕ لە زانستی بەرگریی جەستە لە زانکۆی بێرمینگهامی بەریتانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیان ڕایگەیاندووە، تائێستا تووشی کۆرۆنا نەبووە لەکاتێکدا لە تاقیگەکانی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسەکان کاردەکات، کە بەپێی پێوەر و چاوەڕوانییەکان دەبوایە تووشببێت.

ئەو پسپۆڕە باس لەوە دەکات كە ناتوانرێت هۆكاری ئەوە بە وردی دیاریبکرێت و دەڵێت، ژمارەیەک سیناریۆ هەن بۆ ئەوە، بەڵام بەدووری دەزانێت کەس بتوانێت بۆ هەمیشە پارێزراوبێت لێی و تووشنەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی زۆریی ژمارەی گۆڕاوەکان و خێرایی بڵاوبوونەوەیان.

وتیشی، ئەگەری هەیە جەستەی تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت بەڵام توانای بەرگریی زاڵبووبێت بەسەریدا بەر لە گەشەکردنی.

یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان ئەوەیە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تووشی بووبێت، بەڵام نیشانەکانی تێدا دەرنەکەوتبن و بەهۆی نەبوونی پشکنینیشەوە نەیتوانیبێت دەستنیشانیبکات.

هەندێک کەسیش دەتوانن بەخێرایی لە ڤایرۆسەکە چاکببنەوە بەهۆی ئەوەی جەستەیان بەرگریی پێویستیان دژی ڤایرۆسەکە هەیە و خانەکانیان زانیارییان لەبارەی ڤایرۆسەکە بە خۆرسک تێدایە.

دەکرێت هۆکارێکی دیکە ئەوەبێت، سیستمی بەرگریی جەستەی هەرکەسێک جیاوازە بۆ کەسێکی دیکە، بۆیە ئاساییە کارلێک و وەڵامدانەوەی جەستەی هەرکەسێکیش بۆ ڤایرۆسەکە جیاوازی هەبێت.

ئەو توێژەرە ڕوونیکردەوە، ئەو بەشەی پێیدەوترێت شریتی پرۆتینی لە ڤایرۆسەکەدا، توانای گرتنی خانەکانی جەستەی کەسێکی بە ئاسانی هەبێت و بۆ کەسێکی دیکە بەوجۆرە نەبێت، ئەمەش وادەکات جیاوازییان هەبێت لە تووشبوون و دەرکەوتنی نەخۆشییەکە تێیاندا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و ‏ غەدری لێبكرێت‏

بابەتی دواتر

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share