فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

یواکیم لۆوڤ لەدوای یورۆی 2020 ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافت ئاشکراکرد.

هێشتا سەدای شکستە گەورەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرانبەر ئیسپانیا کۆتایی نەهاتووە و بەرپرسانی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێیان وایە، لۆوڤ لەدەوای مۆندیالی 2014وە پاڵپێوەنەری نەماوە و چیتر توانای نەماوە هەڵبژاردەکەیان بەرەو سەرکەوتن ببات.

لەم بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا دووپاتکراوەتەوە کە لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 لۆوڤ ماڵئاوایی لە پێکهاتەی مەکینەکان دەکات.

هەڵوێستی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای لێدوانەکانی سەرۆکی فیدراسیۆن دێت کە ڕیاگەیاندبوو، ” لۆوڤ تاوەکو هاوینی 2022 بۆندی لەگەڵماندا واژووکردووە و دەمانەوێت تاوەکو کۆتایی لە ئەرکەکەی بەردەوامبێت، بەوشێوەیەی خۆی حەزی پێدەکات، ئێمە خاوەنی گەورەترین فیدراسیۆنین و دەبێت گەورەترین ئامانجیشمان هەبێت”.

یواکیم لۆوڤ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

بڕیارە کێبڕکێکانی یورۆی 2020 لەنێوان 11ی حوزەیران بۆ 11ی تەموزی 2021 لە 13 وڵاتی جیاوازی ئەوروپی لەژێر باری خۆپارێزیدا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. تا ئێستا ناسنامەی ڕوفاتێکی دۆزراوە لە هەڵەبجە دیار نییە

بابەتی دواتر

لە هەرێمی کوردستان 325 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share