نادییە موراد هۆکاری سەرەکی بووە کە پاپا سەردانی عێراق بکات

سایتی DWی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، هۆکاری سەرەکی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق کتێبەکەی نادییە موراد بووە لەبارەی ئیزدییەکانەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، پیشتر ژنێکی ڕۆژنامەنووس کتێبەکەی نادییە مورادی بەناوی “کۆتا کچ” بە دیاری دابووە پاپا فرانسیس، پاپاش دوای خوێندنەوەی کتێبەکە کاریگەری لەسەر دروستبووە سەردانی عێراق بکات.

ئەگەرچی هیچ یاسایەک نییە دەستنیشانی بکات بۆ سەردانی وڵاتێک یان ناوچەیەک، بەڵام ڕوداوەکانی دوای هاتنی داعش بۆ عێراق کاریگەری لەسەر سەردانەکەی پاپا فرانسیس هەبووە.

پاپا فرانسیس لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە وتارەکانیدا باسی لە کێشەکانی عێراق کرد دوای هاتنی داعش بۆ عێراق.

پاپا لە عێراق نوێنەری هەموو پێکهاتە و ئاینییەکانی بینی و داوای ئاشتی زیاتری کرد بۆ پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی عێراق.

نادییە موراد ئەو کچە ئێزدییە بوو لە ساڵی 2014 دا دوای پەلاماردانی شەنگال لەلایەن داعشەوە شەش برا و دایکی کوژران و خۆشی وەک “سەبایا” ڕفێندرا، بەڵام دواتر لە دەستی داعش ڕزگاری بوو و کتێبێکی لەبارەی چارەنوسی ژنانی ئێزدییەوە نوسی.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی کوردستان 325 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

ڕزگاركردنی فڕۆكەوانێك پاش 36 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە دارستانی ئەمازۆندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share