ئەمریكا ڕێگری كردووە لەوەی توركیا 30 هەلیكۆپتەر بە پاكستان بفرۆشێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا ڕێگری كردووە لە وڵاتەكەی كە ژمارەیەك هەلیكۆپتەر بە پاكستان بفرۆشێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، ئیبراهیم قالین، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا ڕێگری كردووە لەوەی توركیا 30 هەلیكۆپتەری هێرشبەری توركی لە جۆری ATAK بە پاكستان بفرۆشێت”.

ئەو بەرپرسە توركییە لەكاتی قسەكردن لەسەر سزاكانی ئەمریكا لەسەر توركیا بەهۆی كڕینی سیستمی موشەكیی ئێس-400ی ڕوسی، ئەو زانیارییانەی دركاندووە و وتوشیەتی، “ئێستا ڕەنگە چین هەوڵی فرۆشتنی ئەو هەلیكۆپتەرانە بە پاكستان بدات”.

پێشتر وتەبێژی پیشەسازیی سەربازیی توركیا ئاشكرایكردبوو، لە ساڵی 2018ە توركیا و پاكستان گرێبەستیان كردووە بۆ فرۆشتنی ئەو هەلیكۆپتەرانە بە پاكستان، كە بەهای گرێبەستەكە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوو.

بابەتی پێشتر

پاپا سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێم بە دووبارە لەدایكبوونەوە ناودەبات

بابەتی دواتر

 عێراق.. لە دوو پارێزگای جیاوازدا دوو كچ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share