بكوژەكەی فلۆید بە زیاتر لە 22 ساڵ زیندانی سزادرا

دیریك شۆڤین، ئەفسەری پێشووی پۆلیس

دادگای ئەمریكا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی 22 ساڵ و شەش مانگ بەسەر دیریك شۆڤین، ئەفسەری پێشووی پۆلیس لە شاری مینیاپۆڵس دا، بەهۆی تۆمەتباركردنی بە هۆكاری مردنی جۆرج فلۆید هاوڵاتیی ئەمریكی بەڕەگەز ئەفریقی.

پێشتر مداریا ئەرادۆندۆ، سەرۆكی پۆلیسی مینیاپۆڵس ڕایگەیاند، شۆڤین بنەما و یاساكانی پۆلیسی پێشێلكردووە.

ئەرادۆنۆ لەبەردەم دەستەی دادوەراندا وتیشی، ئەوەی شۆڤین ئەنجامیداوە “بەشێك نییە لە ڕاهێنانەكانمان، بەهەمان شێوە بەشێك نییە لە ئاكار و بەهاكانمان، شۆڤین پێشێلی یاسا ئاكارییەكانی كردووە بەهۆی دەستگیركردنی بكوژانەی فلۆید”.

فلۆید لە 25ی نیسانی ساڵی ڕابردوو گیانیلەدەستدا، پاش ئەوەی شۆڤین بۆ ماوەی نزیكەی 9 خولەك بە ئەژنۆی فشاری لەسەر قورگی كرد و ڕێگری لە هەناسەدانی سروشتی كرد.

ڕووداوی مردنەكەی جۆرج فلۆید ڕوبەڕووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و ناڕزایەتیی گەورەی لێكەوتەوە دژ بە جیاكاریی ڕەگەزی و توندوتیژیی پۆلیسی ئەمریكا بەرامبەر هاوڵاتییانی بەڕەگەز ئەفریقی، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان و هەندێك وڵاتی دیكەی هەژاند.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
زیاتر ببینە

ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری…
Total
0
Share