دژە تیرۆری عێراق دوو داعش لە سلێمانی دەستگیردەكات

دووان لە دەستگیركراوەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شەش تیرۆرستی داعش لە شارەكانی بەغداد و ئەنبار و سلێمانی دەستگیركراون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆر توانیویانە “تیرۆرستێكی داعش” لە ناوچەی یەرموك-ی بەغداد و دووانی دیكە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیربكەن.

وتیشی، “دوو تیرۆرستی داواكراویش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون”.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە درێژەی ئەركەكانی دەزگاكەدا “تیرۆرستێكی” دیكەی داعش لە قەزای فەلوجە دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

" ڕۆژێک بەبێ میلان وەک ڕۆژێکە بەبێ منداڵەکانم "

بابەتی دواتر

ئایا ئێمە ڕاپەڕینمان كردووە، یان پێویستمان بە ڕاپەڕینێكی دیكە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share