” ڕۆژێک بەبێ میلان وەک ڕۆژێکە بەبێ منداڵەکانم “

زڵاتان میلان بە منداڵەکانی دەشوبهێنێت

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ئەگەری قایلبوونی ئیدارەی یانەکەیدا ئامادەیە بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتنی لە میلان، سوڵتانی تۆپی پێ دەڵێت، ” نازانم، با بزانین چی ڕوودەدات، ئەگەر پاولۆ ماڵدینی مانەوەی منی بوێت، بێگومان پاڵپشتی دەکەم، دەمویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤیرۆنا ئامادەبم، لەبەرئەوەی یانەکەمم خۆشدەوێت و زۆر بیریانم دەکرد، هەر ڕۆژێک بەبێ ئەوان بەڕێبکەم، وەک ئەوە وایە ڕۆژێکم بەبێ کوڕەکانم بەڕێکردبێت”.

زڵاتان ئامادەیە لەگەڵ ماڵدینی ڕێککەوتن بکات سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی

هەروەها دەڵێت، ” لە میلان چەندین بەرپرسیاریەتیم هەیە و هەستدەکەم سەرکردەی پێکهاتەکەم، ئەم یانەیە تاکە یانەیە تیایدا هەست بە جۆشوخرۆش دەکەم، دەمەوێت زۆریان پێببەخشم و ئەزموونێکی زۆرم هەیە تاوەکو ببمە پێشەوای یاریزانەکانی دیکەی یانە، یاریزانەکانی دیکە کە سەیری چاوەکانم دەکەن چاوەڕێی شتێکم لێدەکەم”.

زڵاتان دوای یاریکردن بۆ میلان لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012، لە هاوینی 2020 دووبارە گەڕایەوە بۆ یانە لۆمپاردیەکە و لەم وەرزەدا هاوکاری ستیفانۆ پیۆلی بووە لە گەڕاندنەوەی میلان بۆ پێگەکانی سەرەتای ڕیزبەندی کالچیۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share