کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی (کێ کوشتمی)، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرێک لە گرژییەکاندا کوژراوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بەهۆی گرژیی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون ژمارەیان حەوت خۆپیشاندەرە و برینداریش لەناو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەیە.

ئەو خۆپیشاندەرەی کوژراوە خەڵکی پارێزگای دیوانییەیە و بریندارەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقن.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان ئێستاش بەردەوامن لەسەر هەمان ڕێگای توندوتیژی و چەک بەرامبەر خۆپیشاندەران.

کۆمسیۆنەکە بوونی هیچ بریندارێکی لەناو هێزە ئەمنییەکان پشتڕاست نەکردووەتەوە تەنها باسی لەوەکردووە کە بەشێک لە کەلوپەلی هێزەکان سوتێنراون.

سەرچاوە عێراقییەکانیش باسلەوە دەکەن سەرەڕای بوونی کوژراوێک دۆخی سێ لە خۆپیساندەرە بریندارەکانیش زۆر خراپ بووە، کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید کاماڤینگای لەدەستداوە و پاریس لێی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت هەنگاو بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە دەنێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share