40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتوەتە بەندەری بەسرە.

هاشم موسەوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک ڕایگەیاند، “نزیکەی 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری بەسرە و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت”.

وتیشی، “دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی پشکنینی لە تاقیگەی کۆنتڕۆڵی جۆری، لە وەجبەی هەشتەمی سەبەتەی خۆراکی 2022 بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبای عێراق: هەناردەی غازی ئێـ.ـران بۆ عێراق دەستیپێکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند، هەناردەی غازی ئێـ.ـران بۆ عێراق دەستیپێکردەوە. ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share