نێیمار بۆ بەشداریکردن بەرانبەر بەرشلۆنە چەکی نهێنی بەکاردەهێنێت

نێیمار دەیەوێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەرشلۆنە بەوپەڕی توانا جەستەکانیەوە ئامادەبێت

نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، ماوەی سێ هەفتەیە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاوە و هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ ئەوەی لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەشداریبکات.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای پارک دی فرانس یانەی پاریس سانت جێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان میوانداری بەرشلۆنە بکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بە سەرپەرشتی ڕافائێل مارتینی ڕاهێنەری تایبەت، نێیمار لە ماڵەکەیدا لەژێر ئامێری “لولەیی ئۆکسجین” دەستی بە ڕاهێنان کردووە و ڕۆژانە کاتژمێرێک بۆ دووان لەناو ئەم ئامێرە ڕاهێنان دەکات.

نێیمار پشتی بە ئامێری لولەیی ئحکسجین بەستووە بۆ چارەسەربوون لەو پێکانەی تووشی هاتووە

بەهۆی ئەمێرەکەوە، یاریزانەکەی سیلیساو ئۆکسجینی زیاتر وەردەگرێت و ئەوەش یاریدەدەردەبێت بۆ گەڕاندنەوەی وزە و خێرا ئامادەبوونی بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە.

سەرەڕای ئەوەی یانە فەرەنسیەکە یاری چوونی بە ئەنجامی (4-1) بردووەتەوە و سەرکەوتنیان تاڕادەیەک یەکلاییکردووەتەوە، بەڵام نێیمار دەیەوێت لە شەوی سەرکەوتنە گەورەکەدا بەهەموو تواناکانیەوە ئامادەبێت.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەروازە سنورییەکان داهاتی مانگی شوباتی ئاشکرا کرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی دیکەی بۆ دانیشتنەکەی سبەینێ زیادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share