محەمەد سەڵاح تێکەڵ بە هاوکێشەی مباپێ و ڕیاڵ مەدرید کراوە

کیلیان مباپێ تاوەکو ئێستا بۆندی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێنەکردووەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بە گواستنەوەی دەکەن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەکانی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی و دەیلی میرەری ئینگلیزی ئاشکرایانکردووە، نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار تاوەکو هاوینی 2025 دەرفەتی بە مباپێ داوە بڕیاری جیاواز لەبارەی داهاتوویەوە بدات، تەنانەت بە ئیدارەی ناسڕ خلێفی ڕاگەیاندووە، کە واژوو لەسەر بۆندی نوێ ناکات و لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتن دەکات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی بۆندی ئاسکە فەرەنسیەکە لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ڕێگری لێبکەن، چونکە ناوبراو لەتوانایدایە هاوینی 2022 بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و بێبەرامبەر خەونەکانی نهیێنێتە دی.

کۆی ئەم پڕۆسەیەش دەرگا بەڕووی گواستنەوەیەکی گەورەی دیکەدا دەکاتەوە، ئەویش دابینکردنی جێنشینی مباپێیە لە پاریس.

ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی بیریان لەوەکردووەتەوە، کە لە هاوینی 2021 بۆندی خەیاڵی پێشکەشی محەمەد سەڵاحی میسڕی بکەن، کە لە ئێستادا بۆ یانەی لیڤەرپوڵ یاریدەکات.

فرعەونە میسڕییەکە لە 2017وە درێسی لیڤەرپوڵی پۆشیوە و نازناوەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، پەیوەندی لەگەڵ یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ڕێدز پەیوەندییەکی پرۆفیشناڵە و پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە مەحاڵ نییە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل ڤیدیۆی تەقاندنەوەی موشەکەکانی حەماسی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە هێرشێکی چەکداریی دوو مێردمنداڵدا لە ڕوسیا 8 کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share