مان یونایتد بەهۆی ڕۆناڵدۆ-وە یاسایەکی نوێی دەرکرد

دوای دەستبەرداربوونیان لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد یاسایەکی نوێیان بەسەر یاریزاناندا سەپاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە لە داهاتوودا بە مووچەی زۆر گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژۆ نەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەقفێکی داراییان دیاریکردووە.

ئیدارەی “شەیتانە سوورەکان” بڕیاریداوە (200) هەزار پاوەند بە بەرزترین ڕێژەی مووچە دیاریبکات بۆ هەر یاریزانێک خوازیارە لە ڕیزەکانیان یاریبکات، بەو جۆرەش هاوسەنگی لە ژووری جلگۆڕینەکان دەپارێزن و وا دەکەن یاریزانان هەست بە جیاوازی نەکەن.

“دۆن کریستیانۆ” دوای گەڕانەوەی بۆ مانچستەر زۆرترین مووچە و پاداشتی بۆ تەرخانکرا، بەم دواییە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودییەوە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ لوتکه‌ و به‌رشلۆنه‌ی له‌پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیرکرد  

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا “لالیگا”، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share