بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە منداڵە كەركوكییەكە كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەباس سالار، ئەو منداڵە کەرکوکییە کرد کە دوای نەخۆشکەوتنی داوای بەهاناوەچوون و بینینی سەرۆک بافڵ-ی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی پێشوازییەکی گەرمی لە خانەوادەکەی کرد، جەختیشیکردەوە دەباشان ماڵی هەموو کوردێکە و ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری هەر کەسێک دەزانین کە پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانیی ئێمە بێت.

لەبارەی نەخۆشی و داواکارییەکانی عەباس سالار، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین و لەهەر وڵاتێک پێویستی بە چارەسەر بێت، پێکەوە بە هەماهەنگی هەموو هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی کاکە عەباس دەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی دەستی پارتی لە خەلیفان ڕایدەگەیەنن، تاوەكو ئێستا پارتی تەرمی گەریلاكانی ڕادەستنەكردوونەتەوە، داوادەكەن تەرمی ڕۆڵەكانیان پێبدرێتەوە.…
زیاتر ببینە

بەشێوەیەکی نایاسایی گرێبەستی تاقیگەی خۆراک دراوە بە کۆمپانیاکانی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی

بەپێی زانیارییەکان، بەشێوەیەکی نایاسایی گرێبەستی تاقیگەی خۆراک دراوە بە کۆمپانیاکانی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی و بازرگانان و جوتیاران ناچارکراون لە…
Total
0
Share