قائیمقامی دوکان: ناسنامەی ئەو تەرمە دیارنییە کە لە دەریاچەی دوکاندا دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێکی تەمەن 45 بۆ 50 ساڵان لەنێو دەریاچەی دوکاندا دۆزرایەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، ناسنامەی تەرمەکە دیارنییە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، کە لە دەریاچەی دوکاندا سەرئاو کەوتبوو.

وتیشی، تەرمەکە پیاوێکی تەمەن 45 بۆ 50 ساڵان بوو، هیچ بەڵگە نامەیەکی پێنەبوو، قژی زەرد و باڵای بەرزبوو، جلی کوردی لەبەردابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها پەڕەیەکی قورئان لە گیرفانیدابوو کە دواساتەکانی تەمەنی خۆی تێدانووسیبوو.

وتیشی، پێدەچێت چەند رۆژێک پێش ئێستا خنکابێت، چونکە لەشی ئاوسابوو لەگەڵ ئەوەشدا سەرئاو کەوتبوو.

قائمقامی دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی خنکانی ئەو هاوڵاتییە و دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.

بابەتی پێشتر

کەسوکاری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕی 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی رەگەزنامە ئاسان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share