فەرەنسا: توركیا دەستوەردانی سەربازی لە قەرەباغ دەكات

فەرەنسا دەڵێت، “توركیا دەستوەردانی سەربازی لە قەرەباغ دەكات و چەكداری توندڕەو لە سوریاوە دەنێرێت بۆ پشتیوانیكردنی ئازەربایجان.”

لە وتەیەكیدا لەبەردەم لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆمەڵەی نیشتمانیی وڵاتەكەیدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم پێشكەشیكرد، جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “ئەوەی لە شەڕی قەرەباغ دا نوێیە، دەستوەردانی سەربازیی توركیایە، كە ڕەنگە ئەوەش ببێتەهۆی بە نێودەوڵەتییكردنی ململانێكە.”
مەبەست لە وتەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كە دەستێوەردانی توركیا بە نوێ ئەژماردەكات، ئەوەیە كە لە شەڕی ئەمجارەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا سەبارەت بە قەرەباغ، توركیا دەستوەردان دەكات و ئەوەش جیاوازە لەو ململانێ و شەڕانەی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لەنێوان ئەو لایەنانەدا ڕوویانداوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە ناڕەزاییەوە ڕایگەیاندبوو، “توركیا چەكداری سوریی توندڕەو لە ڕێگەی غازی عەنتابەوە ڕەوانەی قەرەباغ كردووە بۆ یارمەتیدانی ئازەربایجان لە شەڕ دژ بە ئەرمینیا دا.”
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئەمجارەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ كە كۆتایی مانگی ڕابردوو هەڵگیرسا، توركیا پشتیوانیی ئازەربایجانی كردووە و بەپێی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و هەواڵ لە قەرەباغ و سوریاوە، توركیا چەكدارە توندڕەوەكانی خۆی لە سوریاوە گواستووەتەوە بۆ قەرەباغ و تا ئێستا دەیانیان لێكوژراون و تەرمەكانیان ڕەوانەی سوریا كراونەتەوە.
بابەتی پێشتر

سەرۆککۆمار لەگەڵ هەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فیدراڵی و کوردستان-دا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

داوای باشتركردنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە…
Total
0
Share