نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.33 مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ڕێژەی 0.47% دابەزی و بە 74.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی 0.42% دابەزی و بە 72.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشتر پێشبینییە ئەرێنییەکانی چاودێرانی بازاڕی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە و بەردەوامیی جموجوڵەکان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون، هەروەها ڕێکارەکانی ئۆپیک پڵەسیش بۆ بەردەوامبوون لەسەر پلانی بەرهەمهێنانی سنوورداركراو یەکێکی دیکەی پاڵپشتییەکانی بازاڕی نەوتە، بۆیە نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو 76 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام بەگشتی لەم هەفتەیەدا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئۆپیک پڵەس: قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە دەکەینەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنان تێپەڕیووە

وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیاییدا بە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە پابەندبوونی وڵات بە بڕیاری کەمکردنەوەی نەوت و ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share