داوای باشتركردنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت

په‌یمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن پێشنیارنامەیەكی بۆ “هەموارکردنى پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق” ئامادەكردووە و ژمارەیەك پێشنیار و ڕاسپاردەی خستوەتەڕوو.

لەو پێشنیارنامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” نێردراوە، “په‌یمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن” پێشنیاردەكات لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، “لە بری ئەحكامە كۆتایی ‌و گشتییەكان بەشی نۆیەم بۆ جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان تەرخانبكرێت‌ و تێیدا هەندێك لەو بڕگانەی تێدا جێبكرێتەوە كە لە مادە (38)ی ئەحكامە گشتییەكاندا هەن. بەشی دەیەمی پرۆژەیاساكە تەرخان بكرێت بۆ ئەحكامە كۆتایی‌ و گشتییەكان.”
داواش دەكات لە بارێكدا ئەگەر دەنگدانی تایبەت‌ و گشتی لە یەك رۆژدا ئەنجامدراو یەكخرا، هەموو ئەو مادە و بڕگانە لاببرێن كە پەیوەندییان بە دەنگدانی تایبەتەوە هەیە و پێویست نین.

په‌یمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن لە ڕاسپاردەكانیدا دەڵێت، “سیستمی هەڵبژاردنەكە بە روونی ناوی بهێنرێت، دەكرێت ناوهێنانەكە لە بەشی یەكەمی پرۆژەیاساكەدا (ناساندن ‌و ئامانجەكان)دا بێت، یان لە بەشی سیستمی هەڵبژاردندا یاخود لە هەردوو بەشەكەدا ناوی سیستمەكە بهێنرێت. هەروەها هەردوو بەشی چوارەم‌ و پێنجەم (واتە بازنەكانی هەڵبژاردن ‌و سیسمی هەڵبژاردن) بكرێنە یەك بەش بە ناونیشانی (سیستمی هەڵبژاردن)، لەبەرئەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن رەگەزێكی پێكهێنەری هەر سیستمێكی هەڵبژاردنە.”
لە كۆتایی ڕاسپاردەكانیدا بۆ پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، “په‌یمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن” داوادەكات دیزاینكردنی سنووری بازنەكانی هەڵبژاردن بە جۆرێك بێت، “كە ناكۆك نەبێت لەگەڵ ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی لە پرۆژەیاساكەدا پەسەند دەكرێت.”
بابەتی پێشتر

فەرەنسا: توركیا دەستوەردانی سەربازی لە قەرەباغ دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

عێراق دووربینی شەو دروستدەكات

دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق دەڵێت، دووربینی شەو دروستدەكەن و بەرهەمەكانیان خزمەتی دوو وەزارەت دەكەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی پیشەسازیی…
Total
0
Share