چەند رێنماییەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە

پزیشکێک چەند رێگاچارەیەک بۆ رێگریکردن لە سکچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو.

د. پشدەر عبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، رایگەیاند، هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

دەشڵێت، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشیی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری دیکە بن.

لەبارەی رێنماییەکان بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە د. پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

1-هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.

2-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

3-سەوزە و میوە پێش خواردنیان جوان بشۆرەوە.

4-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

5-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

6-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

7-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

8-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نادەین و ئەوەی كراوە بە هەموو توانامانەوە ڕووبە‌ڕووی دە‌بینە‌وە‌

جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت، “ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نادەین و ئەوەی كراوە بە هەموو توانامانەوە ڕووبە‌ڕووی دە‌بینە‌وە‌ ئەمڕۆ…
Total
0
Share