بەکارهێنانی دەرزی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتە ڕێگایەکی مەترسیدارە

لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاریی زۆر لەبارەی هەندێک ڕێگای سەرەتایی دەکرێت بۆ ڕزگارکردنی کەسەکان لە تووشبوونیان بە نەخۆشییە لەناکاوەکان، لەوانەش بەکارهێنانی دەرزی بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، بەڵام شارەزایان هۆشداری لە مەترسیی ئەو ڕێگەیە دەدەن.

ئەو زانیارییە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرزی بۆ ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبن باس لەوە دەکەن بەکارهێنانی دەرزی بۆ سەر پەنجەی ئەو کەسانە لەکاتی جەڵتەدا و دەرچوونی خوێن دەبێتەهۆی ڕزگارکردنیان، بەڵام شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لەو هەنگاوە دەدەن و بە مەترسیدار ناویدەبەن.

شارەزایان ڕەتیدەکەنەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان دەرچوونی خوێن لە پەنجەکان و جەڵتەی دڵدا هەبێت.

داوادەکەن کە خەڵک دووربکەونەوە لەو ڕێگایانە لەکاتی تووشبوون بە جەڵتە، چونکە ئەگەری هەیە فریاگوزارییە پزیشکییەکان زیاتر دوابخەن و دۆخی کەسی تووشبوو مەترسیدارتربکەن.

شارەزایان ئاماژە بەوەدەکەن، چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی جەڵتە بەپێی دەستنیشانکردنی دەگۆڕێت، بەڵام هیچ پەیوەندییەک نییە لەنێوان جەڵتە و دەرچوونی خوێن لە سەرپەنجەکانەوە.

بابەتی پێشتر

هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

تین هاگ هیچ لەسەر ڕۆناڵدۆ ناڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share