بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە ئیسرائیل دەرگای بەسەر جیهاندا داخست

ئیسرائیل بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکانی بەڕووی سەرجەم گەشتیارانی بیانیدا بۆ ماوەی دوو هەفتە دا، لەچوارچێوەی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەکە “ئۆمیکرۆن”.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل دوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و داواکاری بۆ داخستنی فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتیارانی بیانیدا و پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە، ڕێکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی ئیسرائیلیش کە لە وڵاتانی دیکەوە دەگەڕێنەوە دەرکردووە.

بەپێی ڕێکارەکانی حکومەتی ئیسرائیل، دەبێت ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەی لە وڵاتانی دیکەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکە ئەگەر ڤاکسینیان وەرگرتبێت یان لە ماوەی سەرەتای چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادان دەبێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن.

هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی دەگەڕێنەوە و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەبێت بۆ ماوەی هەفتەیەک لە کەرەنتینەدا بمێننەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو پشکنینی PCRـدا ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ دەبێت.

بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و لە لیستی سووری ئەو وڵاتەدان، ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەن کە لە ئەفریقا بەگشتی و وڵاتانی باکووری کیشوەرەکە دەگەڕێنەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هۆتێلێکی تایبەتی جیاکراوەدا کەرەنتینە دەکرێن.

تائێستا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی تۆمارکردووە و ڕایگەیاند، کە چاودێریی مۆبایلی تووشبووەکان دەکەن بۆئەوەی بزانن جوڵەیان چۆن بووە و بەرکەوتنیان لەگەڵ چەند کەس هەبووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی كەركوك ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: سامانە سروشتییەكان بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2022 داتای پێویستی ‏نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share