یانز لیمان، گۆڵپارێزی دێرینی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ئارسیناڵ ئامۆژگاری ئەلیکساندەر نوبلی گۆڵپارێزی یەدەگی بایرن دەکات ڕووبکاتە یانەیەکی دیکە.
لیمانی 52 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” ئەگەر بژاردەی لەبەردەمدا بێت و خۆی بتوانێت یانەی داهاتووی دیاریبکات، پێمباشە ئەلیکساندەر نوبل یانەیەک بدۆزێتەوە تیایدا سەرەکی بێت”.
هەروەها دەڵێت، ” ئەگەر دوو گۆڵپارێز، یەکێکیان گەنج و ئەوی دیکە ئەزموندار لە پێکهاتەیەک کۆبکرێنەوە، هەمیشە چانس بە ئەزموندارەکە دەدرێت، بەو شێوەیە نوبل بە ئەزموونە کەمەکەی ناتوانێت هیچ گۆڵپارێزیکی دیکە بخاتە دوای خۆی”.
لەم وەرزەدا نۆبڵی تەمەن 24 ساڵ تەنها دوو ڕوبەڕوبوونەوەی بە درێسی بایرنەوە لە جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ئەتلەتیکۆ ئەنجامداوە، بۆیە ئەگەر هەیە بە خواستن و بۆ وەرگرتنی ئەزموون ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکرێت، نزیکترین یانەش لێیەوە بوروسیا دۆرتمۆندە.
لیمان لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت، ” مارڤین هیتسی گۆڵپارێزی دۆرتمۆند باشترین ئاست پێشکەشدەکات، بەڕای من گۆڵپارێزیكی پێشووی شالکە باشترە لە بری بایرن و دۆرتمۆند بیر لە یانەیەکی دیکە بکاتەوە”.