ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی 2020 لەبارەی هاندەرانەوە بڕیارێکی قورس دەدەن

ڕیکخەرانی ئۆڵۆمپیادی 2020 لە کۆتایی مانگی ئازار لەبارەی ئامادەبوونی هاندەرانەوە بڕیاردەدەن

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئەم ساتە ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 بڕیاری کۆتاییان نەداوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئامادەبوونی هاندەران لە ڕووداوە جیهانییەکە ڕەتدەکەنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی کیودۆی ژاپۆنی، چەند سەرچاوەیەک کە ئامادەنەبوون ناوی خۆیان ئاشکرابکەن دزەیان بە زانیارییەکان کردووە و دەریانخستووە، کە وڵاتی ژاپۆن ڕێگە بە کۆبوونەوەی هاندەران لە وڵاتەکەیاندا نادەن تەنانەت ئەگەر ڕووداوە وەرزشییەکە پەیوەندیداربێت بە ئۆڵۆمپیاد.

بەپێی سەرچاوەکە، بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆرۆناوە چەند مانگێکە حکومەتی ژاپۆن دەرگای بە ڕووی وڵاتانی دیکەدا داخستووە و تەنها ڕێگەی هاتوچۆ بەو کەسانە دەدات کە ڕێپێدانی مانەوەیان هەیە، بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازار لەبارەی ئامادەبوونی هاندەران لە ئۆڵۆمپیاد بڕیاربدرێت و بە دووردەزانرێت بەرپرسانی وڵاتەکە دەرگا بۆ هاندەرە بیانیەکان بکەنەوە بۆ هاندەرانی تیم و یاریزانانی وڵاتەکەیان سەردانی ژاپۆن بکەن.

حکومەتی ژاپۆن ڕێگە بە هاندەران نادات بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەن

سەرچاوەکان جەختیان لەوەکردووەتەوە، ئۆڵۆمپیاد بەبێ هاندەران لە تۆکیۆ سازدەکرێت، ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە ڕێگەی بەشداریکردن بە هاندەرانی ناوخۆی ژاپۆن بدرێت.

بابەتی پێشتر

لیمان بۆ نوبل: بایرن و دۆرتمۆند لەبیرکە، یانەیەکی دیکە بدۆزرەوە

بابەتی دواتر

چەند قاچاخچیەکی کورد لە ئیتاڵیا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share