سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە 8/3/2021 دەنیشتنی ژمارە 2ی خولی بەهارە ئەنجامدەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.