پاپا: سەدان كەس لە ئێزدییەكان مردن و مامەڵەی خراپیش لەگەڵ زۆرێكیاندا كرا

پاپا لە دیداری ئاینەكان لە شاری ئور

پاپای ڤاتیكان لە شاری ئوری مێژوویی وتەیەكی پێكەشكرد و وتی، ئێمە نەوەی ئیبراهیم-ین و پێویستە برایەتیمان لەبیرنەكەین و وتیشی، سەدان كەس لە ئێزدییەكان مردن و مامەڵەی خراپیش لەگەڵ زۆرێكیاندا كرا بەتایبەت منداڵەكانیان.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار گەیشتە شاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار و لەمیانەی دیداری ئاینە جیاوازەكاندا وتەیەكی پێشكەشكرد.

پاپا وتی، ئاسمان یەكێتیمان پێدەبەخشێت و ئەمەش برایەتیمان پتەودەكات. ئەوەشی وت، “پێویستە برایەتیمان لەبیرنەكەین، ئێمە نەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم-ین”.

پاپا ئەوەشی خستەڕوو، “پێویستە هەر یەكەمان بەجیا لەوی تر كارنەكەین، پێویستە ئێمە زەوی ئاوەدان بكەینەوە”.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا پاپای ڤاتیكان وتی، برایەتیمان هاندەردەبێت بۆ ژیانی مرۆڤانە، پێویستە نیتە باشەكانی مرۆڤەكان لەیادنەكەین. جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، لەم جێگایەدا ئیمان و یەكگرتن لەسەر زەوی لە پێغەمبەر ئیبراهیمەوە دەستیپێكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیمان پێكەوە كۆماندەكاتەوە، بەڵام تیرۆر و توندوتیژی لە ئاینەوە نین، تیرۆر قۆرغی ئاین دەكات و پێویستە ئێمە ڕێگری بكەن لە بەكارهێنانی وەك ڕوپۆشێك.

هەروەك پاپا ئاماژەی بە قوربانییانی ئێزی كرد و وتی، “سەدان كەس لە ئێزدییەكان مردن و مامەڵەی خراپیش لەگەڵ زۆرێكیاندا كرا، بەتایبەت منداڵەكانیان” و ئاماژەی بەوەكرد، كاتێك تیرۆر هێرشی كردەسەر ئەم وڵاتە، هێرشی بۆ سەر بەشێك لە مێژوو كرد.

دوپاتیشیكردەوە، “هاتنم بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە بۆ بوژاندنەوەیەتی”.

دوێنێ هەینی پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و لە یەکەم وێستگەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد، بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە 7ی ئازار سەردانی هەولێر بکات.

بەیانی ئەمڕۆش پاپا گەیشتە نەجەف و دیدارێكی لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سیستانی و پاپای ڤاتیکان لەسەر کۆبوونەوەکەی نێوانیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share