توركیا خاڵێكی سەربازيی دیكەی لە هەرێمی كوردستان جێگیركرد

توركیا خاڵێكی سەربازيی دیكەی لە سنووری قەزای ئامێدی جێگیركرد و ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام بۆردومانی سنووری چیای مەتین دەكات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، توركیا خاڵێكی سەربازيی دیكەی لە زنجیرە چیای مەتین لەنێوان گوندی سگێرێ و سەرگەلی لە قەزای ئامێدی جێگیركرد.

ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا ماوەی چەند ڕۆژێكە بۆردومانی دەوروبەری گوندی سەرگەڵێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین دەستپێكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكان لە سەرەتای ئۆپەراسیونی (چنگ-قفڵ)ی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، سوپای توركیا هەشت خاڵی سەربازیی نوێی لە ناوچە جیاوازەكانی قەزای ئامێدی جێگیركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share