بایدن ماوەی کارپێکردنی یاسای باری لەناکاوی سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران درێژکردەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ماوەی کارپێکردنی بە یاسای باری لەناکاو سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە کە لە ساڵی 1995 دەرچووە.

سەبارەت بە درێژکردنەوەی یاساکە بایدن ڕایگەیاند، کردەوە و سیاسەتەکانی ئێران تاوەکو ئێستا مایەی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، سیاسەتی دەرەوە و ئابوریی ئەمریکا.

بایدن ئاماژەی بەوەکرد کە لەبەر ئەو هۆکارانە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی یاساکەیداوە کە لە 15ی ئازاری 1995 لەسەردەمی سەرۆکایەتیی بیل کلینتۆندا دەرچووە.

لەو بارەیەوە بایدن یاداشتێکی ئاڕاستەی کۆنگرێس کردووە بۆ پەسەندکردنی.

لەلایەکی دیکەوە کاندیدی جۆ بایدن بۆ ڕاوێژکاری پەنتاگۆن بۆ کاروباری سیاسیی، کۆڵن کاڵ باسی لەوەکرد کە بارودۆخی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە بەرنامە گرنگەکانیانە و لەمکاتەدا لەسەر ئەو سزایانەی سەر ئێران دەمێننەوە کە ئیدارەی پێشوو بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندویەتی چونکە ئێران پێشێلکاریی زۆری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا کردووە.

هەروەها کۆنگرێسی ئەمریکا لە دانیشتنی شەوی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە ڕەفتارەکانی ئێران بەتەواوی مایەی نیگەرانییە، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی گەورەترین مەترسییە.

بابەتی پێشتر

باباجان: پارتەكەی ئەردۆغان توركیای نغرۆی قەرز كردووە

بابەتی دواتر

لە لیڤەرپوڵ کێ دەبێتە جێگرەوەی ڤایناڵدوم؟ کلۆپ لیستێکی سێ یاریزانی دیاریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە…
Total
0
Share