ئەمریکا دەیەوێت تانکەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بگوازێتەوە بۆ کیێڤ

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا کاردەکات بۆ گواستنەوەی تانکەکانی دروستکراوی سۆڤیەت بۆ ئۆکرانیا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی دۆنباس.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیە کە ناوی ئاشکرانەکراوە ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی ئەو تانکانە کە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای کردبوو بەمنزیکانە دەستپێدەکات.

بەرپرسە ئەمریکییەکە کە قسەی بۆ نیویۆرک تایمز کردووە، ژمارەی تانکەکان و ناوی وڵاتەکانیشی ئاشکرا نەکردووە کە لێوەی دەگوازرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 300 ملیۆن دۆلاری دیکەی تەرخانکرد بۆ کیێڤ وەک “هاریکاریی ئەمنی” بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی توانا بەرگرییەکانی ئۆکرانیا.

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەو هەنگاوەی ئەمریکا دووپاتکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە یەکێتیی و سەروەریی خاکی ئۆکرانیا”.

چاودێران پێیانوایە بەگەیشتنی ئەو تانکانە بۆ ئۆکرانیا دەتوانێت تواناکانی کێیڤ زیاتر بکات، بەمەش شەڕەکە لە هەفتەی پێنجەمیدا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

بابەتی پێشتر

لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا زۆرترینە<br>عێراق بە یەك مانگ سێ هێندەی ساڵی ڕابردووی هەرێم داهاتی نەوتی هەبووە

بابەتی دواتر

سەرۆكی بەرشلۆنە چی لەسەر گەڕانەوەی مێسی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share