لە لیڤەرپوڵ کێ دەبێتە جێگرەوەی ڤایناڵدوم؟ کلۆپ لیستێکی سێ یاریزانی دیاریکردووە

ڤایناڵدوم لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانەی لیڤەرپوڵ دەکات

یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ژیانی دوای جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، بۆ ئەم مەبەستەش سێ یاریزانیان وەک شوێنگرەوەی دیاریکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی هۆڵەندی لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە و پێناچێت لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەم هۆیەشەوە لەتوانایدا دەبێت بێبەرانبەر ڕووبکاتە هەر یانەیەکی دیکە.

سەرچاوە ئیسپانیەکان دووپاتیدەکەنەوە، ڤایناڵدوم داوای موچە و ئیمتیازاتی زیاتر لە لیڤەرپوڵ دەکات و یانە ئینگلیزیەکە توانای جێبەجێکردنی نییە، ئەوەش دەرگای بەڕووی یانەکانی ئینتەرمیلان و بەرشلۆنەدا کردووەتەوە یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە دابین بکەن.

ماڵپەڕی گۆڵ ئاماژەیکردووە، کە بەڕێوبەرانی “ڕێدز” بەتەواوی خۆیان بۆ ماڵئاواییکردنی ڤایناڵدوم ئامادەکردووە، لیستێکیشیان ئامادەکردووە کە سێ یاریزانی لەخۆگرتووە و هەر یەکێک لەم یاریزانانە دەتوانن پێگەی ڕەش ئەسمەرەکە پڕبکەنەوە.

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان لیڤەرپوڵ و چێڵسی ململانێی جۆرجینیۆ دەکات

یاریزانەکان پێکهاتوون لە فلۆریان نیوهاوسی ئەستێرەی 23 ساڵ، کە لە یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ یاریدەکات و نرخی گواستنەوەی 35 ملیۆن پاوەندە، یانەکانی دۆرتمۆند، یوڤانتۆس، بایرن میونشن و مانچستەر سیتی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

یەکێکی دیکە لە داواکراوەکان بریتیە لە ئیڤ بیسۆمای یاریزانی یانەی برایتۆن ئالبیۆن و سێیەمیشیان حوسام عەواری ئەستێرەی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنە.

بابەتی پێشتر

بایدن ماوەی کارپێکردنی یاسای باری لەناکاوی سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران درێژکردەوە

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share