ڕوسیا لەژێرئاوگەڕەوە مووشەكی خێراتر لە دەنگ دەتەقێنێت

ڕوسیا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگی تاقیكردەوە و لەسەر ژێرئاوگەڕێكەوە مووشەكەكەی تەقاند.

مووشەكەكە ناوی “تسێركۆن”ـە و لەجۆری سەرووی دەنگە كە خێراییەكەی زۆر لە دەنگ زیاترە و لەسەر ژێرئاوگەڕی “سیڤەرۆدنیسك” تاقیكرایەوە كە ژێرئاوگەڕێكی فرەچالاكییە و دەتوانێت چەند كارێك ڕابپەڕێنێت.

ژیرئاوگەڕە ڕوسییەكە ئەتۆمییە و تا قووڵایی 600 مەتر دەچێتە ژێرئاوەوە، خێرایی ئەو مووشەكەش كە لەڕێگەیەوە دەتەقێندرێت 10 هەزار كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

مووشەكی سەرووی دەنگ “Hypersonic speed” بریتییە لەو جۆرە چەكەی كە دەتوانێت بەخێرایی “5 ماخ” دەربپەڕێت، ئەو ڕادەی خێراییەش یەكسانە بە پێنج جار خێراتر لە دەنگ، واتە دەتوانێت لەماوەی یەك چركەدا 1.6 كیلۆمەتر و زیاتر ببڕێت.

هەفتەی ڕابردوو كۆریای باكوور مووشەكێكی لەو جۆرەی بەناوی “هواسونگ 8″ تاقیكردەوە و ڕایگەیاند، مووشەكەكە لەتوانایدایە مانۆڕبكات و لە ئاسماندا هاتوچۆبكات بەخێراییەكی زیاتر لە دەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share