چین هۆشداری بە ئەمریكا دەدات

وەزیری دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان تەنها ئامانجی نانەوەی پشێوییە لە ناوچەكە و دەشڵێت، “ئەركی چینە بەپێی بنەماكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پارێزگاری لە ناوچەكە بكات”.

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان تەنها ئامانجی چاندنی ڕق و كینە و دروستكردنی دڵەڕاوكێیە لە تایوان و ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی چین ئامادەیی وڵاتەكەشی پیشاندا بۆ كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا لە پێناو پاراستنی ناوچەكە لە هەڕەشە و مەترسییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، “تایوان بەشێكە لە چین و ڕێگا نادەن سەقامگیریی ناوچەكە تێكبدرێـت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
Total
0
Share