ڕوداوێكی تەقەكردن لە پاریس ڕویدا

بەردەم ئەو نەخۆشخانەیەی ڕوداوەكەی لێڕویدا

دوو كەس لە بەردەم نەخۆشخانەیەكی شاری پاریس ڕوبەڕووی تەقەكردن بوونەوە و بەپێی وتەی پۆلیس یەكێكیان كوژراوە.

سایتی مۆنت كارلۆی فەڕەنسی ئەمڕۆ دووشەمە 12ی نیسان لەسەر زاری سەرچاوەیەكی پۆلیسەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو كەس لە بەردەم یەكێك لە نەخۆشخانەكانی پاریس تەقەیان لێكراوە.

بەپێی سەرچاوەكە، بەهۆی ڕوداوەكەوە یەكێكیان كوژراوە و ئەوی دیكەیان بریندارە و لەهەمان ئەو نەخۆشخانەی ڕوداوەكە لە بەردەمیدا بووە و دەكەوێتە بازنەی شانزە چارەسەر وەردەگرێت.

هێرشبەرەكەش بە ماتۆڕسكیلێك هەڵهاتووە و، تائێستا هۆكار و پاڵنەری ڕوداوەكە ئاشكرانەكراوە.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازیمان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ئەنجامداوە

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، وردەکاریی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ…
Total
0
Share