بانكی نێودەوڵەتی 30 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی خۆراك تەرخاندەكات

بڕی 12 ملیاری بۆ پڕۆژە نوێیەكان تەرخاندەكرێت

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتێكی ئەمریكی، بانكی نێودەوڵەتی بڕی 30 ملیار دۆلار لەماوەی 15 مانگدا تەرخاندەكات بۆ هاریكاریكردن لە ڕێگری لە قەیرانی ئاسایشی خۆراك كە بەهۆی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیاوە دروستبووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێكدا دەربارەی پلانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە ئاسایشی خۆراك تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بانكە نێودەوڵەتییەكەوە ئاشكراكرد.

بەپێی ڕاپۆرتەكە پارەكە بۆ هاریكاریی و ڕێگرییە لە ڕوودانی قەیرانی ئاسایشی خۆراك كە بەهۆی شەڕی سەر ئۆكرانیاوە دروستبووە و، بووەتەهۆی وەستانی زۆرینەی هەناردەی دانەوێڵە لەو دوو وڵاتەوە.

وەزارەتەكە ڕوونیكردووەتەوە، بڕی 12 ملیار بۆ پڕۆژە نوێیەكان تەرخاندەكرێت و 18 ملیار دۆلاریش بۆ پڕۆژەكانی ئێستای پەیوەندیدار بە خۆراك و خۆراكپێدانە كە پێشتر ڕەزامەندی لەسەر دراوە و هێشتا پارەی بۆ خەرجنەكراوە.

لای خۆیەوە بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بڕی 12 ملیار دۆلار بەدرێژایی 15 مانگی داهاتوو بۆ ئەو پڕۆژە نوێیانە تەرخاندەكات بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی خۆراك لە جیهاندا.

دامەزراوەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەشی زۆری ئەو سەرچاوانە دەچێت بۆ وڵاتانی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپای ڕۆژهەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا. ئەوەشی خستەڕوو، دەكرێت هاریكارییەكان ببنە پاڵپشت بۆ كشتوكاڵ لەو وڵاتانەدا و “پارێزەری كۆمەڵایەتی بۆ سوككردنی كاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراكییەكان” و پاڵپشتی پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ.

بانكی نێودەوڵەتی ئەوەشی وت، 18.7 ملیار دۆلاری دیكە بەكارنەهێنراو هەیە كە دەكرێت بەهەمان شێوە تەرخانبكرێت بۆ پڕۆژە پەیوەندیدارە ڕاستەوخۆكان بە كێشەی خۆراك و كێشەكانی ئاسایشی خۆراك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی وڵاتەکە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بدات بە بەخشینی بڕی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
Total
0
Share