سێ کورد لەگەڵ بەرهەم ساڵح پاپا دەبینن

دوای ئەوەی پاپای ڤاتیکان گەیشتە بەغداد لە کۆشکی بەغداد لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا و بڕیارە سێ هاوڵاتیی کورد پاپا ببینن و چیرۆکی خۆیان بۆ پاپا بگێڕنەوە.

یەکێک لەو کوردانەی بڕیارە چیرۆکی خۆی بۆ پاپا بگێڕنەوە ڕزگاربوویەکی چەکی کیمیایی هەڵەبجەیە و دوای چەندین ساڵ لە ونبوونی لە کەسوکارەکەی لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، ئێستا دەیەوێت چیرۆکی ئاوارەیی خۆی بگەیەنێتە پاپا.

هاوکات کەسێکی ئێزدی ڕزگاربوویەکی دەستی داعش چیرۆکی خۆی بۆ پاپا فرانسیس دەگێڕێتەوە و باسی ئەو ماڵوێرانییە دەکات لەم چەند ساڵەی دوای بەسەر ئێزییەکانی عێراقدا هاتووە.

لەگەڵ ئەو دوو کەسەدا ڕزگاربوویەکی پرۆسەی ئەنفال لەگەڵ بەرهەم ساڵح چاوی بە پاپا دەکەوێت و باسی چیرۆکی جینۆسایدی کوردان دەکات لەسەردەمی حزبی بەعسدا.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە ڕانییە یادی 30 ساڵەی ڕاپەڕین کرایەوە

بابەتی دواتر

پاپا: پێویستە جیاوازییەکان بکەین بە سەرچاوەی تێگەیشتن لە یەکتری و گەشەپێدانی کۆمەڵگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو گەنج کە بۆ سەیران چوونەتە دوکان کەوتوونە ئاوی سەیرانگاکە…
Total
0
Share