پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، باندێکی ساختەکردنی پارەیان دەستگیرکردووە کە لە پێنج کەس پێکهاتوون و کاریان ساختەکردنی پارەی 25 هەزاری بووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون”.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، ” دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵە و ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری 25 ھەزار دیناری) لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە”.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.