پاپا فرانسیس گەیشتە بەغداد

پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان گەیشتە شاری بەغداد و لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغداد پێشوازی لە پاپا فرانسس کرد و بڕیارە دوای گەیشتنی پاپا چەند کۆبوونەوە و سەردانێک ئەنجامبدات.

موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە عێراق بە هاژتاگێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێشوازی لە پاپا کرد.

هاوکات لە کۆشکی بەغداد بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکات.

فڕۆکەکەی پاپانفرانسیس دوای نزیکبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی بەغداد چەندجارێک بە ئاسمانی نێوان شارەکانی فەلوجە و کەربەلادا چەندجارێک سوڕایەوە و پاشان لە فڕۆکەخانەی بەغداد نیشتەوە.

فڕۆکەکەی پاپا بڕیار بوو لە کاتژمێر 7:45 خولەکی بەیانی بەڕێبکەوێت و کاتژمێر 2:00 خولەک بگاتە فڕۆکەخانەی بەغداد، بەڵام بەهۆی زوو گەیشتنی چەند جارێک سوڕایەوە و پاشان نیشتەوە.

بابەتی پێشتر

باندێک دەستگیرکران پارەی 25 هەزاریان ساختە کردووە

بابەتی دواتر

وێنە.. لە ڕانییە یادی 30 ساڵەی ڕاپەڕین کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
1
Share